متن ترانه زانکو عنایتی (دانیال) باوانم

باۆانم
چاوم پڕ لە ئەسرینە
کارم گریان و شینە
تۆ نازنی بە بێ تۆ
چەندە تاڵە ئەو ژینە
سەت سوێندم بەو خودایە
تا دونیا بە دونیایە
هەرگیز لەبیرت ناکەم
ئەشقی تۆم لە دڵدایە
بۆ ڕۆیشتی باوانم
بینایی دوو چاوانم
ژینی بێ تۆ زیندانە
ساتێ بێ تۆ ناتوانم
دەمرم گەر لێم نەبووری
زەردی کردووم سەبووی
مردن گەلێ خۆشترە
لە ئێشی و زامی دووری
ڕۆییت تەنیا مامەوە
ئاوڕت لێ نەدامەوە
وێنەی بەفری بەر شەماڵ
لە تاوی تۆ توامەوە
سەید نووح عینایەتی (نەبەز)

source

توسط irmusic4.ir